لاھور شێخ جەنگی: ھێرۆخان ھیچ جیاوازیەکی نەکردووە لە نێوان من و کوڕەکانی

لڤین: لاھور شێخ جەنگی لە پەیامی پیرۆزبایدا بەبۆنەی رۆژی جیھانی ژنانەوە رایگەیاند ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ھەمیشە بۆ من وەک دایکێک بوە و ھیچ جیاوازییەکی نەکردوە لە نێوان من و کوڕەکانی، نمونەی ژنێکی بەھێز و کاریگەرە.

لاھور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بۆنەی رۆژی جیھانی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە ، وەک یەکێتی خواستیانە ژنان ببنە پێشەنگی کاریان.

ھاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد کردووە و دەڵێت ھەمیشە وەک کورەکانی خۆی مامەڵەی لەگەڵ کردووم.

دەقی پەیامەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان:

٨ی مارس، رۆژی جیھانیی ژن پیرۆز دەکەم لە دایکم و تەواوی دایکانی کوردستان، کە نمونەی بێ وێنەی فیدراکاری و قوربانیدانن لە مێژوودا. دایکان و خوشکانی کورد یٔەو فیداکارە گەورانەن، کە بە شەونخونی، ماندووبوون و، بێ پشوودان و بێ گلەیی، بێ چاوەڕوانیی ھیچ پاداشتێک، بۆ گۆشکردنی رۆڵەکانیان ھەزاران ھەوراز و نشێوی سەختیان بڕیوە، روویداوە کە بە تەنھا جێگەی خاڵیی باوکی پێشمەرگە، برای شەھید، رۆڵەی زیندانی و یٔاوارە و، ماندووی ژێر دەستی کار و بێگاری و، نەخۆشی و، چەوساوەی دەست نایەکسانی، بۆ مناڵە پڕ ترس و ھیوا و نیگەرانییەکان ‌پڕکەنەوە، روویداوە کە بە جەرگی سووتاو، چرای رۆشنی ماڵ بوون، و روویداوە کە لەژێر دەواری نایەکسانی و یٔازاری دەرونی و جەستەیی دەست بەھای کۆندا، کۆڵەکەی مانەوە و خۆڕاگریی خێزان و ژیان بوون.

٨ی مارس ، لە ھێرۆ خان پیرۆز دەکەم کە ھەمیشە بۆ من وەک دایکێک بوە و ھیچ جیاوازییەکی نەکردوە لە نێوان من و کورەکانی، نمونەی ژنێکی بەھێز و کاریگەرە، جێ دەستی لە پێشخستنی سەرجەم بوارەکاندا ھەیە، بە تایبەت پشتیوانی کردن و سەرخستنی ژنانی کورد.

٨ی مارس پیرۆز دەکەم لە ھاوژینەکەم، کە ژیانی خۆی بۆ پاراستنی خێزان و یٔەرکی ورد و سەختی گۆشکردنی مناڵەکان تەرخان کرد و پەروەردەکردنیانی، بە دڵ و گیان گرتە یٔەستۆ و لەپێناو یٔێمە، قوربانیی گەورەی بەخۆی دا. پیرۆزبایی دەکەم لە تەواوی یٔەو ھاوسەرە بوێرانەی کوردەواری، کە لەگەڵ پاراستنی بەھا بەرزەکان، مناڵانیان بە ھۆشیاری و دڵسۆزی و لێبوردەیی و نیشتمانپەروەریی گۆش دەکەن و، لە ھیچ ھەوڵێک بۆ پاراستنی گەرموگوڕیی خێزانەکانیان سڵناکەنەوە.

٨ی مارس لە کچەکەم پیرۆز دەکەم، کە وەک ھەر کچە کوردێکی سەلار، بە دوای فێربوون و زانست و زانینە و، بەھیوام لەگەڵ کیژۆڵەکانی تری یٔەم گەلە، ببنە تەواری سەربەرزی یٔازادیخواز و رۆژێکی نزیک، بە مافی سەربەخۆیی بگەن.‌ بۆیە یٔەم یادە پیرۆز دەکەم لە کچە یٔازا و یٔازادەکانی کوردستان، لە پێشمەرگە و فیداکارەکانیان، دڵنیابن ھیوای زۆرم پێتانە کە بتوانن شان بەشانی رۆڵە بەجەرگەکانی یٔەم گەلە، بە زیندووێتی و کارایی و ھەست و نەستی بەرزی خۆتان، کۆمەڵگەیەکی داھێنەر، پڕ لە گەشە و، نیشتمانێکیی زیندوو، یٔاوەدان و یٔازاد بەرھەم بێنن.

خەباتی پیرۆزی ژن لە پێناو یٔاشتی و یٔازادی و یەکسانی دا، یٔەو رێبازە یٔینسانیەیە کە یٔایینە یٔاسمانییەکان و، یاسا و رێسا مرۆییەکان رێزی دەگرن و، بانگەشەی سەرخستنی دەکەن. لەم سۆنگەیەوە و لە چوارچێوەی بیروباوڕە چەسپاوەکانی سۆسیاڵ دیموکراسی و بیرە پێشکەوتنخوازەکەی شۆڕشی نوێ، یەکێتییەکەتان بەرگریکردن لە مافی ژن، رەخساندنی دەرفەت بۆ گەشەکردن و پێشکەوتنی لە کۆمەڵدا بە ئەرکی خۆی دەزانێت. لێرەوە، ھەر خەباتێک بۆ پاراستن و بەھێزکردنی پێگەی ژن لە کایەی گشتی دا بەرز دەنرخێنم، ھیوادارم ژنان و کچانی کوردستان، لە بوارەکانی سیاسەت و زانست و ھونەر و رۆشنبیری و بەڕێوەبردندا پێشەنگ بن. داواش دەکەم تەوارە بەرزە فڕەکانی کوردستان، بە ورە و وزەی نەبڕاوەی شۆڕشگێڕانە، قۆڵی ھیممەت ھەڵبماڵن و لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا، جڵەوی بەرەوپێشبردنی دۆزە رەواکەیان بگرنە دەست. یٔێمەش لە سەرۆکایەتیی یەکێتی، بێ دوودڵی، بۆ ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەک یٔامادەین کە ببێتە ھۆکاری گەشەی پێگەی ژن لەناو یەکێتی و کۆمەڵی کوردەواری دا



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button