بەرھەم ساڵح یاسای کچان و ژنانی رزگاربووی دەستی داعشی واژۆ کرد
لڤین: سەرۆک کۆماری عێراق بە فەرمی یاسای کچان و ژنانی رزگاربووی ئێزیدی و تورکمان و شەبەکی لە پەرلەمانی عێراق واژووکرد.
لە رۆژی جیھانی ژنان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە ژنانی رزگاربووی دەستی داعش، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق یاساکەی واژۆکرد.
لەوبارەیەوە بەرھەم ساڵح لە وتەیەکدا رایگه‌یاند “ئه‌مڕۆ به‌شانازییه‌وه واژمان له‌سه‌ر یاسایی یاسای ژنانی رزگاربوی ئێزدی له دەستی داعش كرد”.
رۆژی 7ی نیسانی 2019 سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پڕۆژه‌یاسای ژنانی ئازادكراوی ئێزدی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد.
پڕۆژەکە ئامانجی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی ژنانی رزگارکراو و سه‌رپه‌رشتیكردنیان و دابینكردنی ژیانێكی باشتر و دوباره تێكه‌ڵبونه‌وه‌یان به‌كۆمه‌ڵگه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیانه.
لە کۆبونەوەی 2ی ئەم مانگەی پەرلەمانی عێراقدا پڕۆژەیاساکەی بە‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پەسەندکرد وئەمۆش سەرۆ کۆمار واژۆیکرد دوای بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی یاساکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.