سۆران عومەر:

پێشوازی لەتیرۆرستێکی بەعسی خوێنڕێژ بەناوی حکومەت و پەرلەمانەوە خیانەتە

لڤین: سۆران عومەر، ڕایدەگەیەنێت، پێشوازیکردن لەتیرۆرستێکی بەعسی سوری خوێنڕێژ، بەناوی حکومەت و پەرلەمانی کوردستانەوە خیانەتی نیشتمانیە، دەشڵێت: بەکارهێنانی یەکێتی و گۆڕان لەو حکومەتەی کە ئاوا بەکاردەھێنرێن جێی پرسیارو گومانی گەورەیە.

سەبارەت بە سەردانەکەی نەسر حەریری، و شاندەکەی یاوەری بۆ هەولێر و پێشوازیکردنی لە لایەن مەسعود بارزانی و بەناوی حکومەت و پەرلەمانەوە، سۆران عومەر، لە فەیسبوکی خۆی نوسینێکی بڵآو کردەوە و دەڵێت: پێشوازیکردن لە “نەسر حەریری” شەبیحە و بەعسیی سوری کە دەستی لە تیرۆرکردنی دەیان چالاکوان و سیاسی کورد لەڕۆژئاوا ھەیە، خیانەتی نیشتمانیە لە کوردانی ڕۆژئاوا، لەباربردنی ھەوڵەکانی پێشوی مەزڵوم کۆبانیە بۆ پێکەوە ژیان لەڕۆژئاوا، چوونە بەرەی دژی گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکەی رۆژئاوایە.

دەقی نوسینەکەی سۆران عومەر ئەمەیە:

بەناوی حکومەت و پەرلەمانەوە پێشوازی لەتیرۆرستێکی بەعسی سوری خوێنڕێژی کورد دەکەن!

لەلایەن مەسعود بارزانی و بەناوی حکومەت و پەرلەمانەوە پێشوازی و کۆبونەوە لەگەڵ “نەسر حەریری” شەبیحە و بەعسیەکی سوری کە دەستی لە تیرۆرکردنی دەیان چالاکوان و سیاسی کورد لەڕۆژئاوا ھەیە، خیانەتی نیشتمانیە لە کوردانی ڕۆژئاوا، لەباربردنی ھەوڵەکانی پێشوی مەزڵوم کۆبانیە بۆ پێکەوە ژیان لەڕۆژئاوا، چوونە بەرەی دژی گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکەی رۆژئاوایە.

نەسر حەریری ئەنجامدەری تاوانەکانی عەفرین و سەری کانیە دژ بە گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئەو ناوچەیە، ئەوکەسەیە کەدژی ھەبونی زمانی کوردییە لە دەستوری نوێی سوریا!

ناڕەزایەتی بەرفراوان لەڕۆژئاوا دروست بووە بەرامبەر سەردان و پێشوازی بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە لەوەھا کەسێک کە دەستی سورە بەخوێنی گەلی کورد لەڕۆژئاوا.

یەکێتی و گۆڕان لەو حکومەتەی کە ئاوا بەکاردەھێنرێ بۆ پێشوازی کۆبونەوەی ھاوکاری نەسر حەریری جێی پرسیارو گومانی گەورەیە کە بەئاگان لەمانە؟ یان بێ ئاگان؟! لەھەردوو بارەکەدا عەیبەو عەیبدارییە بۆیان!

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button