تورکیا.. له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر لە هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی دیپۆرتكراونەتەوه

لڤین:
لە نێوان ٢٤ی شوبات تا ٢ی ئادار لە سەرانسەری تورکیادا هه‌زار و ٥٧٧ کۆچبەری نایاسایی ده‌ستگیركراون و هه‌زار و ٥١٠ کۆچبەریش دیپۆرتکراونەتەوە.
به‌پێی ئەو په‌یامه ڤیدیۆییەی کە لە هەژماری سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ سه‌ربه وەزارەتی ناوخۆی توركیا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه. لە نێوان ٢٤ی شوبات تا ٢ی ئادار له‌سه‌رانسه‌ری توركیادا هه‌زار و ٥٧٧ کۆچبەری نائاسایی (٤٠٧ ئەفغانی، ١٨ پاکستانی و هه‌زار و ١٥٢ كۆچبه‌ر له ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه) ده‌ستگیركراون.
هاوكات کۆی گشتی هه‌زار و ٥١٠ کۆچبەری نایاسایی دیپۆرتكراونه‌ته‌وه كه ٤٥٨ ئەفغانی، ١٦٩ پاکستانی و ٨٨٣یان له ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه‌بوون و دەرکەوتووە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونه‌ته ناو توركیاوه.
لە سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ٢ی ئادار، ١٨ هەزار و ٢٣٩ کۆچبەری نائاسایی رەوانەی وڵاتەکانیان کراونه‌ته‌وه کە پێنج هەزار و ٩٤٦یان ئەفغانی، هه‌زار و ٣٢٤یان پاکستانی و ١٠ هەزار و ٩٦٩ کەسیان له ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه بوون.
ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانه‌ی کە لە نێوان ٢٤ی شوبات تا ٢ی ئادار رێگرییان لێكراوه بچنە ناو توركیاوه، چوار هەزار و ٢٩١ کۆچبەره.
هاوكات ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانه‌ی لە سەری ساڵەوە تا ٢ی ئازار رێگرییان لێکراوه بچنه وڵاتەکە، ٣٦ هەزار و ٧٦٠ کۆچبەر بووە.
١٥ هەزار و ٢٠٤ کۆچبەری نایاسایی له ناوه‌نده‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌دا ده‌مێننه‌وه كه سێ هەزار و ٩٤٨یان ئەفغانی، دوو هەزار و ٢٤٥یان پاکستانی و نۆ هەزار و ١١یان له ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه‌ن.
سەرچاوە/ ئاژانسی ئەنادۆڵ