بەهۆی خۆڵبارینەوە ٥١٥ کەس رەوانەی نەخۆشخانەکانی عێراق کراون

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە ٥١٥ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق وتیشی، لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە ٥١٥ حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای مانەوەیەکی کەم لە نەخۆشخانە بەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتیانە نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.