کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت

لڤین:

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، دەشڵێن، سبەى نمە باران لە هەندێ ناوچە دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵدایە و پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

بەپێى پێشبینیەکانى کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین هەشت بۆ دە کیلۆمەتر دەبێت .

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت و نمە باران دەبارێت، کە هەندێ جار هەورە بروسکەشى لەگەڵ دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر، ڕاپەڕین، ڕۆژهەڵاتى هەرێم، گەرمیان و کەرکووک.

هەر لە ڕاگەیەندراوکەی کەشناسی هەرێمدا هاتووە، سبەى خێرایی با چالاک دەبێت و شەپۆلێکى تۆز و خۆڵبارینى مام ناوەند ڕوودەکاتە دهۆک، هەولێر و ناوچەکانى دەوروبەرى گەرمیان و هەروەها، پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button