سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانى میسر دەکات

لڤین:

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی میسر بکات و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کۆبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەردانەکەیدا گفتوگۆ لەبارەی چەندین دۆسییەی گرنگ دەکرێت، لە نێوان ئەو دۆسییانەدا کە بڕیارە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پرۆژەی کارەبایی و نەوت و گاز، لەگەڵ زیادکردنی ڕێژەی وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

هەروەها سەرۆک وەزیران گفتوگۆ لەسەر پرسە سیاسیی و دیبلۆماسیەکانى هەردوو وڵات و چەند پرسێکى سەربازی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button