فەرەنسا.. سزای 10 ساڵ زیندانیکردن به‌سه‌ر ئافره‌تێكی داعشدا ده‌سه‌پێنێت

لڤین:
دادگای تاوانه‌كان لە پاریس سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر ژنێکی فەرەنسی دا سه‌پاند، کە پەیوەندی بە دەوڵەتی ئیسلامی داعش کردبوو له سوریا، ئه‌ویش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ سێ ژن و حەوت منداڵی دیکە گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
دادگایی‌کردنی “ئاماندین لۆ کوز” پێش دوو ڕۆژ دەستیپێکرد، دوێنێش بڕیاره‌كه، لە دادگای تاوانی تایبەت لە پاریس درا.
لۆ کۆز لە ساڵی ٢٠١٤ بەرەو سوریا ڕۆیشت و پێنج ساڵ لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی “داعش” مایەوە و دووجار لەگەڵ دوو ئەندامی ڕێکخراوەکە هاوسەرگیری کرد.