بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد

لڤین:

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە، لە فرۆکەخانەی بەغدا لقێک بکاتەوە بۆ فرۆشتنی دۆلار.ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێ سێشەممەوە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لقێک دەکەنەوە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی دیاریکراوی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گەشتیاران دەتوانن تا بڕی پێنج هەزار دۆلار راستەوخۆ وەربگرن.

هاوکات باس لەوەش دەکات لە رابردوودا چەند لقێکیان کردووەتەوە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی دیاریکراو بۆ گەشتیاران و بازرگانان.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بانکی ناوەندی دووبارە دڵنیایی داوە کە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار کاتییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button