هەپەگە کوژرانی سەربازێکی تورکیای ڕاگەیاند

لڤین:

هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكیی هێزەكانی گەریلادا لە گۆڕەپانی چەمچۆ، سەربازێكی سوپای توركیا کوژرا ئەوەشی خستەڕوو، لە گۆڕەپانی گردی ئۆرتێ تیمە گەڕۆكەكانی یەژاستار درۆنێكیان خستووەته خوارەوە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لەسەر چالاكییەكانی گەریلا و هێرشە داگیركەرییەكانی دەوڵەتی توركیا لە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی ٨ی كانونی دووەم، كاتژمێر ١٦:١٠ لە شارەدێی شێلادزێ لە ناوچەی ئامێدی، تیمە گەڕۆكەكانمان لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆ بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا و لە ئەنجامدا سەربازێكی تورکیا کوژرا.

بە پێی ڕاگەیەنراوەكە، داگیركەران چوار جار بە فڕۆكەی شەڕ و بە دەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومانی سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلاكانی ئازادی كوردستانیان كردووە.

هه‌په‌گه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ٨ی كانوونی دووەم كاتژمێر لە نێوان ١١:٠٠و ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی ئۆرتێ درۆن دەسوڕانەوە، تیمە گەڕۆكەكانی یەژاستارمان درۆنێكیان خستەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button