مستەفا كازمی پەیوست بە نرخی دۆلارەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، بەپێویستی دەزانێت رێگری لە بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق بکرێت و سنورێکیش بۆ خراپی دۆخی دراو دابنرێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق لە تویتەر رایگەیاند؛ پێویستە هەماهەنگی لەنێوان کەرتی گشتی و دامەزراوەکانی دەوڵەتی و کەرتی تایبەتدا هەبێت، هەروەها وتارە پۆپۆلیستییەکان رەتدەکەینەوە کە هیچ زانیاری ورد و راستی تێدانیە و بوەتە هۆی قوڵکردنەوەی قەیرانەکان.

کازمی دەڵێت: پێویستە رێگریی لە بەقاچاخبردنی دراوی قورس و دۆلار بکرێت بۆ دەرەوە و هەروەها سنوورێک بۆ دۆخی خراپی دراو دابندرێت.

داواش دەکات حکومەتی ئێستا بەردەوام بێت لە کارەکانی و بەرپرسیارێتی خۆی بەسەر دامەزراوە گرنگەکاندا جێبەجێ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button