كۆمپانیای كیا ئۆتۆمبێلێكی حەوت گێڕی خستە بازاڕەوە

لڤین: كۆمپانیای كیا ئۆتۆمبێلی شێوە سپۆرتی نوێ خستە بازاڕەوە و گەیشتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و كۆمەڵێك تایبەتمەندی جیاوازی لەخۆی گرتووە.

ئۆتۆمبێلی جۆری سۆنێت گێڕێكی ئۆتۆماتیكی شەش خێرای گاز و بەنزینە و گێڕێكی دەستی زیرەكی هەیە كە ڕێگە نادا شۆفێر خەواڵوو بێت لە كاتی شۆفێری كردن.

ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ یەكەمجار لە شاری دەلهی پایتەختنی هیندستان لە ساڵی 2020دا ئاشكرا كرا و ئۆتۆمبێلەكە شاشەیەكی ڕێنیشاندەری25.10 ئینجی گەورە لە خۆ دەگرێ و چەند تایبەتمەندیەكی زیرەكی تری هەیە وەكو داگیرساندنی ئۆتۆمبێلەكە لە دورەوە و چەند جۆرێكی شۆفێری كردن و كۆنتڕۆڵكردنی شێوازی رۆشتن لە بارودۆخ و كەشە جیاوازەكان بۆ مۆدێلی ئۆتۆماتیك.

هەڵگری شەحنی وایەر لێسە بۆ مۆبایل و حەوت دەنگهێنەری تێدایە و بەرێوبەری وەبەرهێنەری كیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا دەڵێت بەكارهێنەرەكانمان سۆنێت بە هاوڕێیەكی لێهاتوی خۆیان دادەنێن بۆ شۆفێری كردن .

سۆنێت بژاردەیەك لە بزوێنەری گاز و بەنزین لەخۆ دەگرێ كە كە پێك دێن لە سمارت ستریمی چوار لولەكی 1.2 لیتر، گێڕێكی شەشی دەستی و گێڕێكی حەوتی ئۆتۆماتیك لە خۆ دەگرێ. یەكێكی تر لە تایبەتمەندیەكی تری ئەم مۆدێلە بریتیە لە سیستەمی سمارت ستریمی شەش خێرای كە زیرەكانە كار دەكا و ڕێ لە ماندوبونی شۆفێر دەگڕێ بە هۆی كلاج كردنەوە. بۆ یەكەم جارە لەو نەوەیە تازەی كیا، سۆنێت بزوێنەرێكی گازی شەش گێڕی ئۆتۆماتیك لە خۆ دەگرێ.

سیستەمی سەلامەتی سۆنێت پێكدێت لە شەش پەڕەشوتی سەلامەتی و ئەی بی ئێسێكی بەهێز لەگەڵ بانصێكی پتەو، سیستەمی EBD و ESC كە وادەكا هێزێكی یەكسان بخرێتە سەر هەر چوار تایەكە لە كاتی ئیستۆپ كرن لە خێرایەكی زۆر، سیستەمی HAC كە یارمەتی شۆفێر دەدا بۆ دەستكردن بە جۆڵە بە شێوەیەكی ئاسان لە ڕێگا هەوراز و سەختەكان، هەستیارێكی بەهێزی پارك كردن لە بەشی دواوە و پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە، سیستەمی چاودێری پەستانی تایەكان، سیستەمی ISOFIX كە تایبەتە بە سەلامەتی جێگای دانیشتنی منداڵان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button