گروپی سەید شوهەدا: بە ئەشكەنجەدان دانپێدانانیان بەو كەسانە كردووە كە دەستگیركراون

لڤین: گروپی سەید شوهەدا رەتی دەكاتەوە ئەوان بنكەی هاوپەیمانانیان لە فرۆكەخانەی هەولێر بۆردومان كردبێت و دەڵێن، دەسەڵاتدارانی هەرێم بە ئەشكەنجەدان دانپێدانانیان بەو كەسانە كردووە كە دەستگیركراون.
گروپی سەید شوهەدائی سەر بە حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەكدا وەڵامی بڵاوكردنەوەی دانپێدانی ئەو كەسە دەدەنەوە كە ئەمڕۆ دژە تیرۆری پارتی بڵاویكردەوە و رەتیدەكەنەوە ئەوان هێرشە موشەكیەكەی هەولێریان ئەنجامدا بێت.
ئەو گروپە حكومەتی هەرێم بەوە تومەتبار دەكات كە هەر كەسێك گومانی لەسەربێت كە سەر بە حەشدی شەعبیە دەستگیری دەكات و بە ئەشكەنجەدان دانپێدانانی لێوەردەگیرێت بۆ بەلارێدابردنی رای گشتی.