ئەنجامى ریفراندۆمى ناوچەکانى ئۆکرانیا بڵاوکرایەوە

لڤین:

بەپێى ئەنجامە بەراییەکان بەزۆرینەى دەنگى بەشداربوانى ریفراندۆمى هەریەکە لە هەرێمەکانى لوگانسک، دۆنتسک، خێرسۆن و زاپۆرۆژیا لە ئۆکراین، بڕیاریاندا لە ئۆکراین جیاببنەوە و بچنە پاڵ ڕووسیا.

بەپێى ئەنجامەکان زۆرینەى بەشداربوانى رێفراندۆمەکەى هەریەکە لە لوگانسک، دۆنتسک، خێرسۆن و زاپۆرۆژیا لە ئۆکراین، بڕیاریاندا لە ئۆکراین جیاببنەوە و بچنە پاڵ ڕووسیا و بەپێى وتەى بەرپرسان و ڕاگەیەندراوى کۆمیسۆنى هەڵبژاردنى ئەو ناوچانە ئەنجامەکان بەمشێوەیەیەن:-

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی زاپۆرۆژیا بڵاویکردەوە، پاش جیاکردنەوەى سەرجەم دەنگەکان دەرکەوتووە، کە رێژەى لە ٩٣.١١% ى بەشداربوان دەنگیان بە جیابوونەوە لە ئۆکراین داوە و بڕیاریانداوە بچنە پاڵ ڕووسیا .

هەروەها، بەڕێوبەرایەتی هەرێمی خێرسۆن بڵاویکردەوە، کە پاش جیاکردنەوەى سەرجەم دەنگەکان دەرکەوتووە، کە ڕێژەى لە ٨٧.٥% ى بەشداربوان دەنگیان بە جیابوونەوە لە ئۆکراین داوە و بڕیاریانداوە بچنە پاڵ ڕووسیا .

لە هەمانکاتدا بەرپرسانى هەرێمى لوگانسک بڵاویانکردەوە، لە پاش جیاکردنەوەى سەرجەم دەنگەکان دەرکەوتووە، کە ڕێژەى لە ٩٧.٩٣% ى بەشداربوان دەنگیان بە جیابوونەوە لە ئۆکراین داوە و بڕیاریانداوە بچنە پاڵ ڕووسیا.

لەلایەکى دیکەوە، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى دۆنتسک بڵاویکردەوە، لەپاش جیاکردنەوەى سەرجەم دەنگەکان دەرکەوتووە، کە ڕێژەى لە ٩٨.٦٩% ى بەشداربوان دەنگیان بە جیابوونەوە لە ئۆکراین داوە و بڕیاریانداوە بچنە پاڵ ڕووسیا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button