فراكسیۆنی یەكێتی ئیدانەی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین

لڤین:
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ کۆتایی هێنان بەم پەلامارانە، کە وڵاتانی دراوسێ ئەیکەنە سەر خاکی عێراق. 
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیەنراو

بەنیگەرانیەکی زۆرەوە، ئیدانەی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بۆ سەر  چەند ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بەهۆیەوە کوژراوو بریندار هەیە و ترس و دڵەراوکێیەکی زۆری بڵاوکردۆتەوەو ژمارەیەک خێزانیش ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە.

ئەم پەلامارانە پێشهاتێکی مەترسیدار دەزانین بۆ سەر ئارامی و ئاسایش و سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەک جەختدەکەینەوە، کە نابێ خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێ بۆ دروستکردنی نائارامی لەسەر وڵاتانی دراوسێی.

داوا لە حکومەتی فیدرالی عێراق دەکەین ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ کۆتایی هێنان بەم پەلامارانە کە وڵاتانی دراوسێی ئەیکەنەسەر خاکی عێراق.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و داوای شیفاش بۆ برینداران دەکەین، هیوادارین ئەو خێزانانەشی ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە بگەرێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٨/٩/٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button