سوپای پاسداران لە بارەی هێرشەکانی سەر هەرێمەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
لڤین
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی سوپای پاسدارانی ئێران، بنکەی حەمزە کە بەشێکە لە هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسداران، لە رێگەی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیکردووەتە سەر هەرێم.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەکە، هێرشەکە بۆسەر چەند پێگەیەکی هێزە کوردییەکان بووە لە باکوری عێراق.
بەپێی راگەیاندروەکە، تۆپبارانەکان لە ٢٤ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و ئاماژە بەوەشدەکەن، بەردەوام دەبن لەسەر هێرشەکانیان.