سه‌رۆکی ئۆکرانیا بڕیاریدا باڵوێزی ئێران له‌ وڵاته‌که‌ی ده‌ربکات

لڤین:

دوای ئەوەی کە ژمارەیەک درۆنی ئێرانی کە لە لایەن رووسیاوە بەکارهاتبوون، لە نێوەڕاست و باشووری ئۆکراینا خرانەخوارەوە، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگه‌یاند وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی راسپاردووە “کاردانەوەی تووند” دژی ئێران بنوێنن.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە گوتاری شەوانەی خۆیدا، رۆژی هەینی 24-09-2022، ئاماژەی بەوە کرد، بڕیاریانداوە باڵیۆزی ئێران دەربکەن و ژمارەی ستافی باڵیۆزخانەکەش کەمبکەنەوە، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا رایگەیاند، لەسەر ئەو پرسە، “رێکخەری کاتیی کاروباری ئێرانیان لە ئۆکراینا بانگهێشتکردووە”.

کیێڤ بە دیپلۆماتە ئێرانییەکەی گوتووە، پێدانی چەک لە لایەن ئێرانەوە بە رووسیا، “راستەوخۆ دژی بێلایەنبوونە،” و “کارێکی نادۆستانەیە کە گورزێکی گەورە لە پەیوندییەکانی ئۆکراینا و ئێران دەدات.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button