پێشبینی دەکرێت لە ماوەی سێ هەفتەدا دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێبکاتەوە

لڤین:

سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی پێشبینی دەكات لە ماوەی سێ هەفتەدا دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێبكەنەوە.

توركی عوتەیبی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە رایگەیاندووە “ڕەنگە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان سێ هەفتەی پێنەچێت، هەڵپەساردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان زیانێكی گەورەیە بۆ بەرژەوەندی ملیۆنان عێراقی گەیاندووە، بەتایبەتی كە نزیكەی 30 یاسا هەیە چاوەڕێی یەكلاكردنەوەن بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان”.

بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكانەوە، نزیكەی ساڵێكە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كراوە، بەڵام تائێستا جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران هەڵنەبژێردراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button