بەلەمێك بە 48 كۆچبەرەوە لە كەناراوەكانی وڵاتی توركیا ژێرئاوكەوت    

لڤین: 

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ بەلەمێك كە 48 كۆچبەری هەڵگرتبو، لە كەناراوەكانی ئزمیری توركیا ژێرئاوكەوتوە و توانراوە 46 كۆچبەریان رزگاربكرێن.

دەزگای لوتكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تەرمی كۆچبەرێك لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی توركیاوە دۆزراوەتەوە، كۆچبەرێكی تریش لە هەمان بەلەم بێسەروشوێنە و هەڵمەتی گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

باسی لەوەشكرد، تا ئێستا هیچ زانیاریەك نیە لەسەر  ناسنامە و نەتەوەیی كۆچبەرەكان و لێكۆڵینەوە لەگەڵ كۆچبەرە رزگار بووەكاندا دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button