داوای ئاشکراکردنی دیارنەمانی 800 ملیۆن دۆلار لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت

لڤین:

ئەمڕۆ شەممە، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق فەلاح ئەلساری، داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کرد،  ئەو کەسانە ئاشکرابکات، کە بەرپرسن لە دیارنەمانی 800 ملیۆن دینار.
لە بەیاننامەیەکدا ساری رایگەیاند، لە سۆنگەی رۆڵی چاودێری و ئەخلاوییەوە و بۆ پاراستنی دارایی گشتیی، داوا لە وەزارەتی دارایی دەکەین بڕی ئەو پارە ئەماناتانە ئاشکرا بکات، کە ئیدارەی دەستەی گشتیی باج وەری گرتووە، کە بەپێی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە، زیاد لە 800 ملیۆن دۆلار دیارنەماوە.
هەروەها دەشڵێت: “دەبێت وەزارەت وەڵامی ورد و رازیکەری ئەم پرسیارانە بداتەوە: لایەنی بەرپرس کێیە، یاخود ئەو کەسەی هەستاوە بە فێڵکردن، ناشبێت سزاکەی گواستنەوە بێت، چوونکە ئەوە رێکارێکی کارگێڕییە. داواکارین ئاگادارمان بکەنەوە لە رێکارە یاساییەکان لە بەرانبەر بەڕێوەبەریی گشتی باج ئەگەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساغ بوویەوە. پاشان ئایا بانک بەشدارە لەو فێڵکردنەدا و دەستەی نەزاهە و داواکاری گشتیی لێ ئاگادارکراوەتەوە یا نا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button