سبەینێ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بڕیار لە پڕۆسەی خوێندن دەدات

لڤین: وەزیری تەندروستی رایگەیاند بەهۆی مەترسیداری دۆخەكەوە داوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنایان كردووە و بریكاری وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت رەنگە ناوەندەكانی خوێندن بەشێویەكی كاتی دابخرێن.

سامان بەرزجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی لیژنەی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی كۆدەبێتەوە و چەند خاڵێك تاوتوێ دەكات.

وەزیری تەندروستی بە میدیای نزیك لە حزبەكەی وت ئەو تەوەرانەی كۆبونەوەكەی سبەینێ باسی لێوە دەكات زیادبوونی تووشبوونە بە كۆرۆنا كە لەم هەفتەیە چوار ئەوەندەی مانگی رابردوو بووە.

ناوبراو ئاشكراشیكرد، حاڵەتەكانی كۆرۆنای گۆڕاو بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و لە 80%ی ئەو كەسانەی ئێستا تووشی كۆرۆنا دەبن، بەهۆی زنجیرە نوێیەكەی ئەو ڤایرۆسەوەیە، وەزارەتەكەشمان داوایكردووە رێكارەكان توندتر بكرێنەوە.

بەرزنجی ئاشكرشیكرد وەزارەتەكەی نیگەرانە لەوەی كە ئێستا پابەندبوونی هاوڵاتیان بە بەكارهێنانی دەمامك زۆر كەمبووەتەوە، دەڵێت راپۆرتێكی گشتگیرمان ئامادە كردووە و داوامانكردووە رێكارەكان زۆر توند بكرێنەوە چونكە دۆخەكە مەترسیدارە.

هەر لەو بارەیەوە رەهێڵ فەرەیدوون، بریكاری وەزیری تەندروستی هەرێم بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاند: تەوەری سەرەیكی كۆبوونەوە جێبەجێنەكردنی بڕیاری پێشتر بۆ داخستنی سنورەكان و رێگەدان بەهاتنی گەشتیاران بەتایبەت لەناوچەكانی تری عێراقەوە بۆ هەرێم كە پێشتر بڕیاردرابوو هاتنی گەشتیاران قەدەغە بكرێت.

ئەو وتیشی: تەوەرێكی تر لەبارەی خوێندنەوە دەبێت، چونكە چوارەم هەفتەیە پرۆسەی خوێندن دەستی پێكردوەتەوە و دۆخی تشووبوون بەكۆرۆنا لەناوەندەكانی خوێندن لەپەروەردە و زانكۆكان زیادیكردوە، بۆیە ئەگەرێكی زۆر هەیە لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بڕیار بدات بۆ ماوەیەكی كاتی دەرگای خوێندنگە و زانكۆكان دابخرێنەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button