گەنجێک لە شاری سلێمانی کچێک دەڕفێنێت و لە هەولێر دەستگیر دەکرێت

لڤین:

ئەمڕۆ یەک شەممە، ٢١ی ئابی ٢٠٢٢، پۆلیسی هەولێر گەنجێکی دەستگیرکرد، کە لە سلێمانییەوە کچێکی رفاندبوو ‌هێنابوییە هەولێر.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “کوڕێکی تەمەن ٣١ ساڵ لە سلێمانی هەڵساوە بە رفاندنی کچێکی تەمەن ٢٠ساڵە و هێناویەتیە هەولێر، وەکو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەدواداچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی کە کوڕەکە بەپێی ماددەی ٤٢١ لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، توانیمان ئەو کەسە دەستگیر بکەین و کچەکەش رادەستی کەسوکاری کرایەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button