تەندروستیی سلێمانی: سەنتەری فریاکەوتنی خێرا نیوەی کارەکانی ڕاگرت

لڤین:

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ڕایگەیاند، نیوەی کارەکانیان ڕاگرتووە، بەهۆی نەبوونی بەنزین و دابیننەکردنی سوتەمەنی بۆیان.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، 50%ی کارەکانی سەنتەرەکەیان ڕاگرتووە، هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی بەنزین و خەرجنەکردنی پارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە دەگەڕێتەوە.

سەبارەت بەو کارانەی ڕایانگرتووە وتی، کاری چوون بەدەم ئەو نەخۆشانەی لە ماڵەوەن و پەیوەندیمان پێوەدەکەن، گەڕاندنەوەی نەخۆش بۆ ماڵەوە، گواستنەوەی تەرم و بەشێکی دیکە لە کارەکانیان ڕاگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تەنها ڕووداوەکانی هاتوچۆ ڕووداوە کتوپڕەکان و برینداری سەخت دەگوازنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button