سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە قەزای زاخۆ دەستگیرکران
لڤین:
ئەمڕۆ شەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٢، ئاسایشی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ستگیركردنی ٣ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی زاخۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، “٣ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران، كه ٨ گرام (كریستاڵ، هیرۆرین و مه‌عجوون)ـیان لابووە”.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، ده‌ستگیركراوان ٢ ته‌رازووی كێشكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووە، كه بۆ كڕین و فرۆشتن به‌كاریان ده‌هێناوە، یه‌كێك له‌وانیش خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نییه.