پەیمانگای واشنتۆن: لە کابینەی مەسرور بارزانیدا پێشێلکاری دژی رۆژنامەنووسان زیاد بووە

لڤین:

پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیك، لە ڕاپۆرتێکدا لە بارەی مامەڵەی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئازادی بیروڕا دەڵێت رێژەی پێسێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان لە سەردەمی کابینەی مەسرور بارزانی زیادی کردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە باس لەوە کراوە لەو کاتەوەی مەسرور بارزانی، وەک سەرۆک وەزیران سوێندی یاسایی خواردووە، رێژەی پێشێلکارییەکانی وەک هەڕەشە و هەراسانکردن و ئەشکەنجەدانی رۆژنامەنووسان و چالاکوانان بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەرێم زیادی کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە ئامارەکانی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان کردووە کە تیایدا باسی لەوە کردووە ٣٥٣ پێشێلكاری بەرامبەر ٢٦٠ رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجامدراوە.

پەیمانگای واشنتۆن  باس لەوەشدەکات، یەكێك لە دیارترین سەركوتكردنەكانی ساڵی ٢٠٢٠ كاتێك روویدا كە بارزانی دوای هەوڵدان بۆ خۆپیشاندان زیاتر لە ٨٠ رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینانی دەستگیركرد .

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی  نیگه‌رانیی جددی و سه‌ركۆنه‌كردنی فراوان له‌ ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی و بۆ رزگاركردنیان، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ سه‌خته‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی خۆیه‌وه‌ گرێدراوه‌.

پەیمانگاکە دەشڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٢دا حکومەتی بارزانی هەمان شێوازی سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنووسان و بەرتەسککردنەوەی پانتایی ئازادییە مەدەنییەکای جیبەجێ کردووە.

باسی لە رێگریکردنی هێزە ئەمنیەکانی هەولێر کردووە لە ڕۆژی ٢٢ی مانگ لە کاتێکدا ژمارەیەک چالاکوان هەوڵیاندەدا دژی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە زاخۆ خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

ڕوونیشی كردوەتوە، ئەو هەڵمەتە سەركوتكارانەی بارزانی دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامی دەدات، ڕەنگدانەوەی چەند لایەنێكی حكومەتەكەیەیەتی و زۆربەی ئەندامانی کابینەکەی بەرپرسەکانی کابینەکەی ئەفسەری باڵان و پێشینەی هەواڵگرییان هەیە.

باسی لە ناسنامەی مەسرور بارزانی کردوە کە لە نێو ڕۆژنامەنووسان و خەڵکیدا بە خاوەن باکگراوندێکی هەواڵگری ناسراوە و  کە پێشتر پۆستی بەرپرسی هەواڵگری حزبەکەی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button