تورکیا.. گۆرانیبێژێک لەسەر وتنی گۆرانی کوردیی دەستگیر کرا

لڤین:

گۆرانیبێژێکی کورد لەسەر ئەوەی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییدا گۆرانی کوردیی وتووە، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە بەتۆمەتی “پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن” دەستگیرکراوە.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو لە شاری ئایدن-ی تورکیا وەیسی بەلکەتن، گۆرانیبێژی کورد لەسەر وتنی گۆرانیی کوردیی دەستگیرکراوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو گۆرانیبێژە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە شارچکەی ئەفەلەر لە پارێزگای ئایدن چەند گۆرانییەکی کوردیی وتووەتەوە، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

دەستگیرکردنی ئەو گۆرانیبێژە بەتۆمەتی “پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن” بووە و بڕیارە ببرێتە بەردەم دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button