فراکسیۆنی یەكگرتوو هۆشداری توند دەداتە وەزارەتی پەروەردە

لڤین

ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوە، لە بینای پەرلەمانی كوردستان فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان مەترسیەكی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد پلان وایە پەروەردەی ئیسلامی لە مەنهەجی خوێندن لاببرێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، هەلز ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا لەبارەی لابردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی لە مەنهەجی خوێندن ڕایگەیاند: پلان وایە پەروەردەی ئیسلامی و ئاین ناسیش لە پرۆژە یاسای پەروەردە دەربهێندرێت.

هەروەها ووتیشی: وەزارەتی پەوەردە ئاگادار ئەكەینەوە ئەگەر وانەی پەروەدەی ئیسلامی لە پڕۆگرامی خوێندن لاببرێت ئەوە پەنا بۆ دادگای دەستوری ئەبەین بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی وەزارەتی پەروەردە.

:

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button