لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد

لڤین:

بەشێک لە لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بە دروشمی لەدژی داگیرکاریی با هەموومان کوردستان بپارێزین، ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شاری سلێمانی دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پارتی دەستیپێکرد.

بەدەستپێشخەری سەکۆی دژی داگیرکاریی، لە ساڵڕۆژی جیهانی دژی داگیرکارییدا، لە شاری سلێمانی ڕێپێوانێکی جەماوەری بە دروشمی “لەدژی داگیرکاریی با هەموومان کوردستان بپارێزین” لەشەقامی سەهۆڵەکەوە دەستیپێکرد تا باخی گشتی بەردەوام دەبێت.

وەک میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردۆتەوە، لە ڕێپێوانەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە جەماوەری شاری سلێمانی، کوردانی هەرچواربەشی کوردستان، نوێنەری بەشێک لە پارت و ڕێکخراو و کۆمەڵە سیاسی و مەدەنییەکان بەشدارییان کردووە، دەیان چالاکوانی نێودەوڵەتی لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و بەریتانیاوە بەشداری ڕێپێوانەکەیان کردووە.

خۆپیشاندەران وێنەی شەهیدانی مەدەنی و گەریلا و شەرڤانیان بەرزکردووەتەوە، کە لە ئەنجامی بۆردوومان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون، هەروەها دروشمی بمرێ خیانەت و بڕوخێ داگیرکەر دەڵێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button