ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر دیپۆرتی شاری هه‌ولێر كرانه‌وه
لڤین:
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، 9 كۆچبه‌ر له‌سه‌ر خواستی خۆیان له توركیا دیپۆرتكرانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
كورده یه‌شار نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه له توركیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 3:00ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 9 كۆچبه‌ر له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕانه‌وه كوردستان كه له‌خێزانێكی 4 كه‌سی و 5 گه‌نج پێكهاتبون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌سه‌ر داواكاری خۆیان داوای دیپۆرتكردنه‌وه‌یان كردبو له‌وڵاتی توركیا، هه‌مو ڕێكاره یاسایه‌كان له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه‌وه بۆیان به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا.