سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە کۆتایی مانگی رابردو خشتەی دابەشکردنی موچەی ئایاری بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکەش سبەینێ چەند شوێنێك موچە وەردەگرن.

بە پێی خشتەكە سبەینێ‌ یەك شەممە موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ ‎كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و ‎زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەی بڵاوکراوە، ڕۆژی دوشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و سێشەمە مووچەی ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش لەگەڵ وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button