سەرۆکی ئێران و فەنزوێلا کۆبوونەوە

لڤین:

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا لە تاران، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە سیاسەتی دەرەوە هەوڵی پەیوەندییە لە گەڵ وڵاتانی سەربەخۆ داوە و ڤەنزولیا لە بەرامبەر سزا و گەمارۆکانی دوژمنان و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی خۆڕاگرییەکی کەم وێنەی هەبووە.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و کاراکس ی بە گرنگ و ستراتیژی ناو برد و وتی: پەیوەندی برایانەی ئێمە بەردەوام دەبێت و واژۆکردنی ڕێکەوتنی 20 ساڵەی نێوان هەر دوو وڵات پیشاندەری ئەم ئیرادەیە.

ناوبراو وتی: سزا و هەڕەشەکان لە دژی وڵاتی ئێمە لەم 42 ساڵەدا زۆر بووە و گەلی ئێران بڕیاری داوە تا گەمارۆکان لە پێناو پێشکەوتنی وڵات بکاتە دەرفەت.

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وتی: وەک چۆن کە بەرپرسانی کۆشکی سپی بە تایبەت وتەبێژەکەی ڕایگەیاندووە، گوشارەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران شکستی هێناوە و ئەمەش خاڵی سەرکەوتنە بۆ گەلی ئێران و شکستی ئەمریکا و دوژمنانی دیکە.

وتیشی کە ڤەنزولیا ساڵانێکی دژواری تێپەڕ کردووە بەڵام ئیرادەی گەل و حکومەتەکەی ئەوە بووە کە دەبێت لە بەرامبەر دوژمنان خۆڕاگری بکرێت و لەم پێناوەشدا هەنگاوی ناوە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها هیوای خواست کە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا بۆ تاران خاڵێکی وەرچەرخان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان هەر دوو وڵات بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button