دامەزراندن لەم پارێزگایەی هەرێمی کوردستان کرایەوە

لڤین:

له‌ پارێزگای دهۆک چەندین هەلی کار رادەگەیەنرێت و هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕم پڕ بکەنەوە.

بەرێوبەراتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک بڵاویكرده‌وه‌؛ كه‌ 26 کەس لە بەرێوبەراتییەکەیان دادەمەزرێن و وەرگرتن لە رێی پڕکردنی فۆرمێکەوە لە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و هەموو کەسێک لە سنووری پارێزگای دهۆک مافی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەی هەیە.

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە دوای کاتژمێر 12ی ئەمشەو کارا دەبێت، داواکار هەموو زانیارییە تاکە کەسییەکان بەپێی خواستی فۆڕمەکەوە پڕ بکاتەوە.

به‌پێی زانیاریه‌كان  ئەولەویەت بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاکان و کەسوکاری شەهیدانە و بەپێی C.V یەکان خاڵبەندی دەکرێت و خاوەن زوورترین پۆینت چانسی دامەزراندیان زیاترە.

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button