كەشناسی هەرێم: سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

لڤین:

کەشناسی ھەرێمی کوردستان پێشبینی دەكات لە 48 سەعاتی داهاتودا ئاسمانی ھەرێم ساماڵ بێت و سبەینێ(یەکشەممە)ش پلەکانی گەرما بە ١ تا ٣ پلە بەرزببنەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ و خێرایی با ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینینش ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە سبەینێ بە ھەمان شێوە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پلەکانی گەرماش ١ تا ٣ پلە بەرزدەبنەوەو خێرایی با 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینینیش 8 بۆ 10 كیلۆمەتر دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی هەرێم سبەینێ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمجۆرە دەبن:

ھەولێر  : ٤١

سلێمانی : ٣٩

دھۆک  : ٤٠

کەرکوک : ٤٣

ھەڵەبجە : ٤٠

سۆران  : ٣٦

راپەرین : ٣٨

گەرمیان : ٤٥

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button