لە هێرشەکەی سەر شاری هەولێر دا بەرپرسێکی مۆساد کوژرا

لڤین:

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی شاری هەولێردا کە بە  فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر ئەنجامدرا کەسێک بە ناوی ئەیلاک ڕۆڤێن بە پۆستی فەرماندەی بەشی تیرۆری ڕێکخراوەی سیخوڕی ئیسرائیل (مۆساد) هەبوو کوژرا.

لای خۆشیەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌: “ئەو درۆنەی بۆ ئەو هێرشە بەکار هاتووە، لە سنووری شارۆچکەی پردێ لەلایەن میلیشیای حیزبوڵڵاوە ئاراستەی هەولێر کراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button