کوردستان.. بەهۆی تەقینەوەی غازەوە دایک و کچێک گیانیان لەدەستدا

لڤین

لە شارەدێی نەوسودی سەر بە شارى پاوە بەهۆی تەقینەوەی غازەوە کچ و دایکێک گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسى دیکەش برینداربوون.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارەدێی نەوسودی سەر بە شارى پاوە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، بەهۆی دزەکردنى غازەوە بۆرى غازى ماڵێک تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس، کە کچ و دایکن گیانیان لەدەستداوە و تەواوى ماڵەکەشیان داڕووخاوە.

بەهۆى ڕووداوەکەوە هەشت کەسى دیکە برینداربوون و شەش لە بریندارەکانیش لە ڕێگەى هێلیکۆپتەرەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى کرماشان، دوو برنیدارى دیکەش تا ئێستا لە ژێر داروپەردووى خانوە داڕووخاوەکەدان.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە چۆنێتى ڕووداوەکە لەلایەن تیمەکانى بەرگریى شارستانیەوە دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button