یەکێتی و پارتی هێرشیان بۆ سەر یەکتر دەستپێکرد

لڤین:

مەڵبەندی 15ی ڕێکخستنی شنگالی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە “خەڵكی شنگال هەموو شاهیدن كە پارتی شنگالی رادەستی داعش كرد”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی مەڵبەندی 15ی یەکێتی هاتووە “باسی ئەوەتان کرد كە خەڵکی شنگال شاهیدی ئەوەن كێ قوربانی و خوێنی داوا لە كاتی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شنگال راستیيەکە ئەوەیە ئێوە بوون كە دەسەڵاتی شنگال بە دەستتان بوو و ئێوە بوون کە بەرپرسی لقەکەتان دەی وت: بە 12 هەزار پێشمەرگە شەڕ دەکەین، بەڵام لە ڕاستیدا شەوی پێش هاتنی داعش ئەمرى پێدرا هەمووی بکشێنەوە بەبێ یەك تەقە و ئێوە بوون كە بەرپرسی لقەکە دەی وت: شنگال چۆڵناکەین تا داعش بە سەر تەرمەکەماندا نەڕوات، بەڵام پێش هەموو خەڵکی شنگال دەڤەرەکەتان چۆڵکرد و خەڵکی سڤیل بە دەستی داعشتان بەجێهێشت و ئێستاش خەڵکی شنگال هەمووی شاهیدە کە ئێوە شنگال رادەستی داعش کرد”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

“خەڵكی شنگال هەموو شاهیدن كە پارتی شنگالی رادەستی داعش كرد”
مەڵبەندی (15)ی شنگالی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، خەڵكی شنگال هەموو شاهیدن كە پارتی شنگالی رادەستی داعش كرد
دەقی راگەیەندراوەكە
لە بارەی بارودۆخی شنگال و ئەو رووداوانەی لە شنگال روویدا لە نێوان سوپای عێراق و هێزی (یەبەشە) ئێمە وەكو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شنگال هیچ كاتێک لەگەڵ ئەوەدا نیین كە خاكی شنگال ببێتە قوربانی تەسفیەکردنی حیسابات.
سەبارەت بە راگەیاندراوی لقی 17 پارتی بە چەند خاڵێك هەندێک راستی بیری ئەوان دەهێنینەوە:
– باسی ئەوەتان کرد كە خەڵکی شنگال شاهیدی ئەوەن كێ قوربانی و خوێنی داوا لە كاتی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شنگال راستیيەکە ئەوەیە ئێوە بوون كە دەسەڵاتی شنگال بە دەستتان بوو و ئێوە بوون کە بەرپرسی لقەکەتان دەی وت: بە 12 هەزار پێشمەرگە شەڕ دەکەین، بەڵام لە ڕاستیدا شەوی پێش هاتنی داعش ئەمرى پێدرا هەمووی بکشێنەوە بەبێ یەك تەقە و ئێوە بوون كە بەرپرسی لقەکە دەی وت: شنگال چۆڵناکەین تا داعش بە سەر تەرمەکەماندا نەڕوات، بەڵام پێش هەموو خەڵکی شنگال دەڤەرەکەتان چۆڵکرد و خەڵکی سڤیل بە دەستی داعشتان بەجێهێشت و ئێستاش خەڵکی شنگال هەمووی شاهیدە کە ئێوە شنگال رادەستی داعش کرد.
– باسی پرۆسەی ئازادکردنی شنگالتان کرد کە تەنیا ئێوە بوون، راستیەکە ئەوەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری زۆر چەک و تەقەمەنی لەڕێگای سوریا رەوانەی شاخی شنگال کردووە و تا ئێستا یەکێتی یەک چرکە شنگال بەجێی نەهێشتووە و شان بە شانی خەڵکی شنگال بەشداری پرۆسەی ئازادکردنی شنگالدا کردەوە و پۆلێک لە پێشمەرگەی یەکێتی سەربە لیوای 111 لە پرۆسەی ئازادکردنی شنگالدا شەهید بوون.
– باسی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 تان کرد كە خەڵكی شنگال داوا لە ئێوە کردووە کە خۆیان ئیدارەی خۆیان بکەن ئەگەر راستە بۆ خەڵکی شنگال ئیدارەی خۆی نەکرد.
– باسی هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو راستیەکە ئەوەیە کە بە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکی خەڵکی شنگال دەنگیدا و بەڵگە ئاشکرایە کە دایکێکی شنگال بۆ سۆشیال میدیا باسی ئەوە دەکات ئەگەر دەنگ نەدات بە پارتی لەناو کەمپ دەری دەکەن و بەڵگەی زۆر هەیە کە بە پارە و تەهدیدکردنی خەڵک بە بڕینی ئازوقە و دەرکردنیان لە کەمپ دەنگی خەڵکتان برد.
– ئێوەن کە ناهێڵن خەڵک بگەڕێتەوە شنگال بۆ سوود وەرگرتن لە دەنگدان.
– سەبارەت بە موزایەدە یەکێتی هەرگیز لە سەرەتایی دامەزراندنی لەگەڵ موزایەدە نەبووە و نابێ و هەمیشە خزمەتکاری خەڵک بووە، چونکە ئێمە خوێندکاری رێبازی مام جەلالن کە هەمیشە پارێزەری تایبەتی ناوچە دابڕاوەکان بوو.
– یەکێتی لەگەڵ ئەوە دایە کە دۆخی شنگال ئارام بێت و سەقامگیری و ئاشتی و خزمەتگوزاری لە دەڤەرەکە دروست ببن و داواکارين رێگابدەن خەڵکی شنگال بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

مەڵبەندی 15ی ڕێکخستنی شنگال ی.ن.ک

 

ئەم هێرشەی یەکێتی بۆ سەر پارتی لەوەڵامێکی پارتیدایە کە ئەمڕۆ لە ڕێگای میدیا فەرمیەکانیەوە بەیاننامیەکی بەناوی لقی حەڤدەی پارتیەوە  لەشەنگال بڵاوکردەوە و وتبوویان ” لەكاتی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر شنگال هەموو ئەو هێز و لایەنانەی موزایەدات دەكەن بە یەكێتی و پەكەكە و حكوومەتی عێراقیشەوە لە شنگال بوون، كەسیان بەرگرییان لە شنگال نەكرد و، تەنیا پارتی بەرگری كرد و خوێنی دا. لە پڕۆسەی ئازادكردنی چیای شنگال و ڕێگەكانی شنگال لە مانگی كانوونی یەكەمی 2014 و، لە ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال لە تشرینی دووەمی 2015 ئەوە پارتی و پێشمەرگەكانی پارتی بوون كە بە تەنیا و بە خوێنی خۆیان شنگالیان ئازادكرد و تۆڵەیان لە تیرۆریستانی داعش كردەوە.”

ڕاگەیاندراوێک لە لقی حەڤدەی پارتی دیموکراتی کوردستان

دوای پیلانی شازدەی ئۆكتۆبەری 2017ـش پێشمەرگەكانی پارتی لەسەر داوای خەڵكی شنگال و بۆ ئەوەی شەڕ نەكەوێتە شنگال و لەنێوان شنگالییەكاندا گرفت دروست نەبێت، لە شنگال پاشەكشەیان كرد بەو مەرجەی كە خەڵكی شنگال خۆیان كاروباری خۆیان بەڕێوە ببەن و ئامانجی پارتیش ئەوە بوو دەرفەت بدرێتە دانیشتوانی شنگال كە خۆیان حوكمی خۆیان بكەن. بەڵام ئەوە حكوومەتی عێراقی بوو كە بەڵێنەكانی پێشێل كرد و شنگالی دایە دەستی قەدەر و حوكمی چەكدارانی پەكەكە و میلیشیای نایاسایی كە كاریان تەنیا قاچاق و موخەدەرات و ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان و یاریكردن بە چارەنووسی شنگال بووە. هەموو لایەك ئەو ڕاستییە باش دەزانن كە بەهۆی داوا و ویستی خەڵكی شنگال، پارتی لە شنگال پاشەكشەی كرد ئەگینا چۆن پارتی لە پردێ و سحێلا لووتی چەكدار و میلیشیاكانی شكاند ئەوەهاش دەیتوانی لووتی دەستدرێژیكاران و چەكدارە قاچاقچیەكان لە شنگال بشكێنێت.لەبارەی بارودۆخی شنگال و ئەو نەهامەتیانەی بەسەر خەڵكی خۆشەویستی شنگالدا هاتووە، لە لایەن هەندێ لایەنی نابەرپرس دیسان موزایەدات لەدژی پارتی دووبارە دەبێتەوە. لێرەدا بە بیر هەموو لایەك دەهێنینەوە كە خەڵكی شنگال خۆیان شاهیدی ئەوەن كە كێ بۆ شنگال قوربانی و خوێنی داوە. لەكاتی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر شنگال هەموو ئەو هێز و لایەنانەی موزایەدات دەكەن بە یەكێتی و پەكەكە و حكوومەتی عێراقیشەوە لە شنگال بوون، كەسیان بەرگرییان لە شنگال نەكرد و، تەنیا پارتی بەرگری كرد و خوێنی دا. لە پڕۆسەی ئازادكردنی چیای شنگال و ڕێگەكانی شنگال لە مانگی كانوونی یەكەمی 2014 و، لە ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال لە تشرینی دووەمی 2015 ئەوە پارتی و پێشمەرگەكانی پارتی بوون كە بە تەنیا و بە خوێنی خۆیان شنگالیان ئازادكرد و تۆڵەیان لە تیرۆریستانی داعش كردەوە.

بەلای پارتییەوە چارەنووسی خەڵكی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان و جێگیربوونی ژیان و سەقامگیری بۆ خەڵكی مەزلوومی شنگال ئەولەوییەتی سەرەكییە و، ئەوە هەمان ئەو سیاسەتە دروستەیە كە بەرژەوەندیی شنگالیەكانی دەوێت و خەڵكی خۆشەویستی شنگالیش زۆر باش لەو سیاسەتەی پارتی تێدەگەن و پشتیوانی لێ دەكەن. بەڵگەش لەسەر ئەوە هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەری ڕابردووی عێراق بوو كە خەڵكی شنگال تەنیا دەنگیان بە پارتی دا و ئەوە پارتی بوو كورسییەكانی شنگالی بردەوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایە كە دەبێ دۆخی شنگال ئاسایی ببێتەوە و هێزی نایاسایی و قاچاقچی و میلیشیا لەوێ دەربچن و واز لە خەڵكی شنگال بهێنن. پێویستە هەرچی زووتر زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بڕەخسێندرێت و شنگال بۆ خەڵكی ڕەسەنی شنگال بگەڕێتەوە. پارتی ناشتوانێت چیتر چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵكی شنگال لەژێر هەڕەشە و كۆڵەمەرگی و ئاوارەییدا بژیێت و یاری بە چارەنووسیان بكرێت.

 

لقی حەڤدەی پارتی دیموكراتی كوردستان

3ی ئایاری 2022

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button