ئۆکراینا: تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار سەربازی رووسیا کوژراون

لڤین:

ئۆکراینا ئەوەی ئاشکرا کرد کە سوپای رووسیا، ٢١ هەزار سەرباز و ١٧٢ فڕۆکە و ١٥١ هێلیکۆپتەر و ٨٢٩ تانکی لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، ئاماری زیانەکانی سوپای رووسیای لە ٢٤ی شوبات تا ٢١ی نیسان، بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ٢١ هەزار سەربازی سوپای رووسیا کوژراون، هەروەها ١٧٢ فڕۆکە، ١٥١ هێلێکۆپتەر و ٨٢٩ تانک، دوو هەزار و ١١٨ زرێپۆش، ٣٩٣ تۆپهاوێژ، ١٣٦ مووشەکهاوێژ و ٦٧ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا تێکشکێندراون.

سوپای رووسیا، هەروەها هەزار و ٥٠٨ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ٧٦ تانکەری سووتەمەنی، ١٦٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەشت کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە ٢٥ی ئادار لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی هەزار و ٣٥١ سەربازی وڵاتەکەی لە ئۆکراینا راگەیاندبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button