بەهۆی هێرشکردنە سەر مەسرور بەرزانی چالاکوانێکی خۆپیشاندانەی بەریتانیا تەندروستی ناجێگرە

لڤین:

لە کاتی هێرشکردنە سەر  مەسرور بارزانی  محمەد ڕەسوڵ برینداربوو، تائێستا لە نەخۆشخانەیە و تەندرووستی ناجێگیرە.
دوێنێ، محمد ڕەسول ئەندامی ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ چەند مەترێکی مابوو بگات بە مەسروور بارزانی و ڕیسوای بکات بەڵام لەلایەن پۆلیسی بەریتانیا بەشێوەیەکی نامرۆڤانە پەلاماردراو بەسەختی بریندارکرا.
هەر دوێنێ، لەکاتی خۆپێشاندانەکەی لەندەن دژ بە هاتنی مەسروور بارزانی، هەڤاڵ بێریتان ئەندامی ڕێکخراوەکەمان دەستگیرکراو پاشان ئازادکرا.
شایەنی باسە دوێنی چوارشەمە لە وڵاتی بەریتانیا بەشێک لە ڕەوەندی کوردی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا  دژی سەردانی مەسرور بەرزانی بۆ ئەو وڵاتە، و لەگەڵ پۆلیسی ئەو وڵاتە تووشی ڕووبەڕووبونەوە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button