لە هەرێمی کوردستان دەرگاى دامەزراندن کرایەوە

لڤین:

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک ھەلی کاری بۆ دەرچوانی بەشی ژینگە لە کۆلێژەکانی زانست و ئەندازیاری راگەیاند و داوا دەکات سیڤیەکانیان ببەنە فەرمانگەی ژینگەی شارەکانیان بەمەبەستی دامەزراندنیان.

عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێم لە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پاش دامەزراندنیان، دەرچوانی بەشی ژینگە لەسەر پڕۆژە گەورە و مامناوەندەکان لە کەرتی تایبەت دەست بەکار دەبن.

وتیشى، میکانیزمی دامەزراندن لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دادەنرێت و بڕی مووچەی ٥٠٠ ھەزار دینار تاوەکو ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار دینار دیاریکراوە.

بە وتەی عەبدولڕەحمان سدیق، مەرجی وەرگرتن ھەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و لە بەکالۆریۆس بەرەو سەرەوەیە و دەشڵێت بە دامەزراندنی کارمەندی نوێ دەتوانن ڕەوشی ژینگە باشتر بکەن.

سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێم ئاماژەى بەوەشکرد، ئامانج لە دامەزراندنی کارمەندی نوێ لەسەر پرۆژەکانی کەرتی تایبەت، کەمکردنەوەی سەرپێچی و دامەزراندنی دەرچووانی بەشی ژینگەیە کە بە دەگمەن ھەلی کاریان دەستدەکەوێت.

هەروەها : “مەبەست لە دامەزراندنی ئەو كەسانە، بۆ پارێزگاریكردنە لە ژینگەی هەرێمی كوردستان لە هەموو پیسبوونێك و پەیڕەوكردنی سیاسەتی ژینگەییە لە بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی چالاكییە مرۆیی و پیشەسازی و تەندروستی و كشتوكاڵییەكان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button