وەزارەتی پەروەردە شێوازی گواستنەوەی قوتابیان لە قوتابخانەکان دەگۆڕێت

لڤین:
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بۆ لەمەودوا خوێندکاران دەتوانن لە ماوەی چەند خولەکێکدا لە رێگەی سیستەمی E- Parwarda لە خوێندگایەک بۆ خوێندنگایەکی دیکە یاخود لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە گواستنەوە ئەنجامبدەن.
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە “پێشتر بۆ گواستنەوەی قوتابی لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە یان لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە، ماوەی ( ٧ تا ١٠ ) ڕۆژی پێویست بوو بۆ ئەنجامدانی کارەکان، بەڵام ئێستا لە رێگەی سیستمی ( ئی پەروەردە E- Parwarda ) بەماوەی چەند خولەکێک کارەکە ئەنجامدەدرێت”.
ئاماژەی بەوەکردووە: تەواوی داتای قوتابییەکە لە قوتابخانەی پێشووتری دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانە نوێیەکەی و لە قوتابخانەکەی پێشتریشی وەک ئەرشیف دەمێنێتەوە “.