کۆتایی دڵتەزێن .. ڕەنجی رزگاری ڕەیان بە باچوو

چیرۆکی ڕەیان چی بوو؟

 لڤین:

لەگەڵ خۆشی دەرهێنانی ڕەیان لە بنی بیرەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی سەخت و ئاڵۆزی ڕزگارکردندا لە وڵاتی مەغریب کە چەند ڕۆژێکی خایاند، دوای دەرهێنانەوەی لە بیرەکە ڕاگەیاندنی فەرمی مردنی منداڵەکەی ڕاگەیاند، ئەوەش خۆشیەکەی راستەوخۆ گۆڕی بۆ شین.

سەرەتای ڕووداوەکە

ڕەیانی تەمەن 5 ساڵ لە گوندی ئەرغان لە ناوچەی تارمۆتی سەر بە شاری شەفشەونی باکوری مەغریب بوو، لەکاتی کارکردنی باوکی لە سەر بیرێک، ماوەیەک ون بوو و کاتێک بەدوایدا دەگەڕان ئاسەواری ڕەیان لە بیرێکدا دەرکەوت، هەربۆیە نامەیەکی خێزانی منداڵەکە بە خێرایی لەلەیان تیمە فریا گوزاریەکانەوە وەڵام درایەوە و تیمەکانی ڕزگارکردن نێردران و یەکەم ئەرکیش ئەوەبوو کە دڵنیابنەوە منداڵەکە لە ناو بیرەکەدایە.

دایکی ڕەیان  بە میدیا هەواڵییە ناوخۆییەکانی وت “بۆ ساتێک چاوم لەسەر منداڵەکەم هەڵگرت و ئیتر وون بوو، دوایی بۆمان دەرکەوت کە کەوتووەتە ناو بیرەکە”.

ئەرکەکە قورس بوو، بیرەکە تەسک و تاریک بوو و قوڵاییەکەی نەزانراوە، و ڕووداوەکە نائاساییە، چونکە ڕزگارکەران هەوڵی زۆریاندا بۆ دیاریکردنی قەبارە و قوڵایی بیرەکە و توانییان گریمانەی ئەوە بکەن کە قوڵایی بیرەکە لە 30 تا 60 مەترە و ئەم پرۆسەیە نزیکەی 10 کاتژمێری خایاند بەبێ ئەوەی ڕەیان بدۆزێتەوە.

ڕێگای یەکەمی تیمی رزگارکردنی منداڵەکە ئەوەبوو کە داوای یارمەتی لە کەسێک کرد کە شۆڕبکرێتەوە بۆ ناو بیرەکە، بۆیە کوڕێک بەناوی عیماد، ئەندامی مانگی سووری مەغریب و شارەزا بوو لە شاخەوانی و گەڕانی ئەشکەوت شۆڕکرایەوە بۆناو بیرەکە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە گەیشتنی بە رەیان، ئەو خۆبەخشە دووپاتی کردەوە کە ڕەیان هێشتا زیندووە.

 هەڵکەندنە گەورەکە

دوای کەوتنە ناو بیرەکە تیمەکانی ئەندازەی مەغریب پلانێکی ئاڵۆزی ستراتیژی ڕزگارکردنیان دانا و بلدۆزەرەکان دەستیان کرد بە هەڵکەندنی ڕێڕەوێکی قووڵی 32 مەتریی هاوتەریب لەگەڵ ئەو بیرەی کە ڕەیانی تێکەوتبوو.

لە ماوەی چوار ڕۆژدا لە هەوڵی بەردەوام و بە ئاگایی و هێواشی هەڵکەندن بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی بگەنە ئەو بیرەی کە قوڵاییەکەی 32 مەتر بوو منداڵێکی مەغریبی تێکەوتبوو.

لە 4ی شوبات تیمەکانی رزگارکردن لە هەڵکەندنی ئاسۆیی بە مەبەستی دانانی بۆری (کانزا و چیمەنتۆ) بە درێژایی ڕێڕەوی هاوتەریبی بۆ ڕزگارکردن بەردەوام بوون و لەو ڕۆژەدا گەشتنە قۆناغێکی مەترسیدار بەهۆی داڕمانی بەشێک لەو شوێنەی هەڵیان دەکەند.

 قۆناغی کۆتایی هەڵکەندن

سەرۆکی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەکە وتی، ڕەیان لەو ماوەیەدا نەیتوانیوە خواردن و خواردنەوە بخوات، لە بەرەبەیانی 5ی شوبات، هەڵکەندن خێراتر بوو لە ترسی باران.

لە قۆناغی کۆتایی هەڵکەندنی بیرە هاوتەریبەکە تیمەکانی ڕزگارکردن پەنایان بۆ هەڵکەندنی دەستی برد بەهۆی ترس لە داڕمانی زەویەکە، بەڵام عەبدولهادی تەمرانی، سەرۆکی گروپی ڕزگارکردن ڕونیکردەوە کە ئەو یاریدەدەرانەی هەڵکەندنی دەستییان ئەنجام دەدا ڕووبەڕووی بەردێکی گەورە بوونەوە کە پێویست بوو زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکەن، بەڵام لە ئەنجامدا توانیان تێپەڕی بکەن.

ئاهەنگ و شین تێکەڵاو بوو

دوا ساتەکانی دەرهێنانەوەی  ڕەیانی مەغریبی لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەدا سەخت بوو، چونکە چاوی ملیۆنان بینەر لە سەرتاسەری جیهان لەسەر شاشەکان بوون و چاودێری دەرهێنانی منداڵەکەیان دەکرد.

شەوی  ڕابردوو دوای هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆری پێنج ڕۆژە و بەبێ وەستان ڕزگارکەرانی هەڵگری منداڵەکە زۆر بە خێرایی لە تونێلەکە هاتنە دەرەوە بۆ بڵاوکردنەوەی خۆشییەکی گەورە کە چەند خولەکێک بەردەوام بوو.

درەنگانی ئەمشەو بەکاتی هەرێمی کوردستان، ئاژانسی هەواڵی مەغریب ڕاپۆرتێکی دادگای شاهانەی بڵاوکردەوە و پاشا محەمەدی شەشەم ڕایگەیاند “دوای ئەو ڕووداوە تراژیدییە ڕەیان ئۆرەم شەهید بوو”.

پاشا سەرەخۆشی لە هەموو ئەندامانی خانەوادەی کۆچکردوو کرد و جەختی کردەوە کە لە نزیکەوە بەدوای هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا دەچێت و ئاماژەی بە هەوڵە ماندوونەناسەکانی دەسەڵات و هێزە گشتیە جۆراوجۆرەکان و کۆمەڵەکان و هاوخەمی خەڵکی کرد.

هەندێک وێنە دەریانخست کە دایکی ڕەیان لەناو ئەمبولانسەکەدا پێش ئەوەی منداڵەکە بگوازنەوە بۆ ناو هێلی کۆپتەر، لەهۆش خۆی چووە.

ڕوداوی ڕەیان ڕوداوێک بوو هەموو جیهانی هێنایە لای یەک و بە یەک سۆزەوە چاوەڕوانی ڕزگار کردنیان دەکرد، هەر ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە جیهان داوای بە هاناوەچونی منداڵانی دیکەی بکەن کە ئێستا لە دۆخی پڕ لە مەترسیدان.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button