پاسەکانی سەدر بۆ بارزانی

لە فەیسبووکی رێبوار کەریم وەلی وەرگیراوە
دور نییە دادگای فیدرالیی عێراق کاندیدبوونی ھوشیار زێباری رەت بکاتەوە، دیسان دور نییە بەرھەم ساڵحیش بکشێننەوە…
سەدر پێش ٧ی مانگ یارییەکی زۆر زیرەکانەی لە بەرژەوەندیی بارزانی و قایمترکردنی پێگەی خۆیدا کرد. ئەگەر سەدر بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نەکردبایە، لە ئەگەری دورخستنەوەی ھوشیار زێباریدا، بەرھەم ساڵح سەردەکەوت. چونکە ئەگەر ئەوە سبەی رویدابایە، ئیتر کار لەکار دەترازا. بەم مانۆڕە سیاسییە دەرفەتێکی دا بە پارتی کە کاندیدەکەیان بگۆڕن، یان روو لە یەکێکی دیکە بکەن.
ھاوکات گۆڵێکیشی لە ئەوانی دیکە(ئیتاڕی تەنسیقی) کرد و گوتی ھەموو کارتەکان لای خۆمن و فەرموون بڕۆن سەرۆک ھەڵبژێرن و بڕۆن حکومەت پێک بێنن!
یارییەکە بەردەوامە و ھێشتا یاریزانەکان ھەموو کارتەکانیان نەکردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا بە ئەنقەست بێ یان بە رێکەوت، کارتی قورس قورسیان سوتاندووە.