لە13 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا

لڤین:
هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ 13 ئۆتۆمبێل لە شەقامی 120 مەتری پێكیانیان دا بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە فەیسبوكی خۆی ئاماژەی بەوەدا، ڕووداوی پێکدادان لە نێوان 13 ئۆتۆمبێل لە شەقامی 120 مەتری لە شاری هەولێر روویداوە.
بە قسەی فازڵ حاجی، هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان گەڕاندووەتەوە. بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەپێی قسەی وتەبێژی هاتووچۆ.