ئاسایشی سلێمانی: ئه‌ندامێکی داعشمان دەستگیرکردووە په‌یوه‌ندی به زیندانیانی (حه‌سه‌كه)هه‌بووه

لڤین:
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له به‌رواری ٢٠٢٢/١/٣٠ له دوو چالاكی له شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون دوو ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی ( داعش )یان ده‌ستگیركرد.
ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، یه‌كه‌م تۆمه‌تبار ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی (داعش) ه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به زیندانیانی شاری (حه‌سه‌كه) له ڕۆژئاوای كوردستان و به‌رده‌وام هاوكاری (ماددی) تیرۆریستانی كردووه.
ئەوەشی ڕاگیاندووە، تۆمه‌تباری دووەم ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی ( داعش )ە و و ئامۆزای گه‌وره تیرۆریست والی عام ی (داعش)ه له عێراق به مه‌به‌ستی خۆ حه‌شاردان و خۆ ڕێكخستنه‌وه له ده‌واجینێكی نزیك شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون كاری كردووه.