پێنج سزادراوەکەی بادینان دەستیان بە مانگرتنکرد

لڤین:

پارێزەری بەرگریکار لە پێنج سزادراوەکەی بادینان ئاشکرایدەکات کە تائێستا ئەو پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە، نەبراونەتەوە زیندانی خۆیان، هاوکات باس لەوەش دەکرێت کە ئەو چالاکوانانە لە زینداندا دەستیان بە مانگرتن کردووە.

بەشدار حەسەن، پارێزەری بەرگریکار لەپێنج چالاکوانە سزادراوەکەی بادینان به ماڵپەڕی ‌شارپرێسی ڕاگه‌یاندووە، “شوێنی پێنج چالاکوانەکە زۆر خراپەو خراونەتە شوێنێکی ساردو نادیارەوە”.

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “لەتۆڵەی ئەو قسانەی ڕۆژی دادگاییکردنەکە و ئەو کاردانەوانەی دروستبوون، پێشبینی ئەشکەنجەدانیان دەکەین”، ئاشکراشیکردووە کە “دەبوو پێنج چالاكوانه‌كه‌ ببرانایەته‌ شوێنی فەرمی زیندانیکردن، بەڵام لەئێستادا شوێنیان نادیارە”.

له‌لایه‌كی دیکەوە باس لەوەدەکرێت کە لە ئێستادا ئەو پێنج چالاکوانە له‌زینداندا دەستیان بەمانگرتن کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button