“عەشق و خەبات و ئازادی” زانیاری نەبیستراو و نەزانراوی تێدا ئاشکرا دەکرێت

لڤین:
كتێبی “عەشق و خەبات و ئازادی” پەردە لەسەر چەندین زانیاری نەبیستراو و نەزانراوی سەردەمی شاخ ئاشکرا دەکات و سەرەداوی دەیان بابەتی ھەستیار کە تائێستا باسنەکراون و بوون بەژێر تۆز و بای ڕۆژگارەوە بەبیر دەهێنێتەوە.
كتێبی “عەشق و خەبات و ئازادی” نوێترین کتێبی نوسەر و لێکۆڵەر، ئیبرایم جەلال-ەو لە دووتوێی (508) لاپەڕەدا لەمساڵدا چاپکراوە و ئێستا لە کتێبخانەکانی ناو بازاڕ بەردەستە.
کتێبەکە بە لاپەڕەی قەبارە گەورە و بەچاپێکی ناوازە لەلایەن کتێبفرۆشی کۆشکی سەرا-وە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
كتێبی “عەشق و خەبات و ئازادی”یاداشتی پێشمەرگەیەکی خەباتی ڕێی ڕزگاری کوردستانە، کە ساڵانێك لەناو ململانێی و کێشە و گرفتەکانی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دابووە .
لە ناوەرۆکی کتێبەکەدا نوسەر “سەرەداوی دەیان بابەتی ھەستیار کە تائێستا پەردەیان لەسەرلانەدراوە و بوون بەژێر تۆز و بای ڕۆژگارەوە، بەبیر دەهێنێتەوە و هەروەها کۆمەڵێک زانیاری ورد و نەبیسترا و نەزانراوی لەسەر شەھیدکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی و جیابونەی ئاش تێدایە”.