هەڤاڵ ئەبوبەکر: لامەرکەزی قەوارەی هەرێم بەهێز دەکات و پشتیوانی دەکەین

لڤین:
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، سیستەمی لامەرکەزی قەوارەی هەرێم پتەو و بەهێز دەکات و دەرفەت دەداتە هەموو لایەک بەشداریی بکات لە بەڕێوەبردنی وڵات و کێبڕکێ بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت، لە نێوان شار و پارێزگاکاندا دروست دەکات.
لە شاری سلیمانی “دیداری سلێمانی بۆ لامەرکەزیەت” بەڕێوەدەچێت، کە هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلەتەکنینکی سلێمانی دیدارەکەیان ساز کردووە و تیێدا بە بەشداریی پارێزگار و دادوەران و ئەکادیمییەکان و بەرپرسانی حکومەتی خۆجێی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شاری سلێمانی لامەرکەزیەت تاوتوێدەکەن.
لەدیدارەکەدا سەرجەم لایەنەکانی پرسەکە لە ڕووی دارایی و ئابووری و کارگێڕییەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و دەرەنجامی گفتوگۆکانیش دەکرێتە راسپاردە.
لەمیانە ی بەڕێوەچوونی دیدارەکەدا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند: ئەوەی هەموو لایەکمان پشتیوانی لێ دەکەین، لامەرکەزی کارگێڕی و داراییە، بەمەبەستی ئەوەی داهات و دەسەڵات لەسەر بنەمای ئەرک و بەرپرسیارێتی دابەش بکرێت بەپێی تایبەتمەندی یەکە کارگێڕیی و ئیدارییەکان و سودوەرگرتن لەو سەرمایە مرۆیی و سروشتییەی هەیە.
پارێزگاری سلێمانی، ڕوونیشیکردەوە کە “لامەرکەزیەت بۆ ئەوەیە بتوانرێت پێگە و هەیکەلیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات، ئامادەیی دامودەزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان و هاوڵاتیان پتەوتر بکات، دەسەڵاتدارێتی بەرەو دەوڵەتداری و حوکمڕانی راستەقینە ببات، رۆتین کەمبکاتەوە، شەفافیەت و لێپرسینەوە زیاد بکات” هەروەها وتیشی: لامەرکەزی قەوارەی هەرێم پتە و بەهێز دەکات، ئەوەی ئێستا باس دەکرێت، بایەخدانی یەکەمە بە خزمەتگوزاریی و سەرمایەیگوزاری و دەرفەتی کار، لامەرکەزیەت بۆ بوژانەوەی ئابووری و وەبەرهێنانە، حکومەت لە رووی سیاسی و سەربازی و ئەمنی و سەرچاوە سروشتییەکان و نەوت و وزە و پەیوەندییەکانی دەرەوە خۆی بەڕێوەی دەبات و چاودێریی دەکات.
هەڤاڵ ئەبوبەکر جەختیشیکردەوە کە لامەرکەزی وادەکات لەناوەوە هەموو کەس لە بەڕێوەبردنی حکومەتدا بەشداریی بکات و هەموو تواناکانی بەگەڕبخات، کێڕکێ لەنێوان شارەکان دروست دەکات.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21