وەزارەتی کارەبا: كوژانەوەی گشتی روویداوە و بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووتەوە

لڤین:
وەزارەتی کارەبای هەرێم، ڕایگەیاند، كوژانەوەی گشتی لەدانا غاز روویداوە و بەو هۆیەشەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبووتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، کە کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، كاتژمێر 12:20ی خولەکی ئەمڕۆ كوژانەوەی گشتی لەدانا غاز روویدا، كە بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبووەوە.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئاکراشیکردووە کە لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەوەزارەتی كارەبا سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی دۆخەكەن.
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا ئاشکرای نەکردووە کە ئاسایکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا چەند دەخایەنێت.