موسەنا ئەمین خۆی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکات

لڤین:
موسەننا ئەمین، کاندیدی دەرچووی یەگرتووی ئیسلامی بۆ پەرلەمانی عێراق خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکات.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی موسەننا ئەمین، کاندیدی دەرچووی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی زانیاریەکان پارتی و یەکێتی ڕێککەوتون لەسەر ئەوەی شاخەوان عەبدوڵآ کاندیدی دەرچووی پارتی لە شاری کەرکوک بۆ ئەو پۆستە کاندید بکەن.