مەڵبەندی كۆیەی یەكگرتوو لەسەر ئەو کەسەی سێ ملیۆن دۆلاری خەڵکی بردووە ڕونکردنەوە دەدات 

لڤین: 

 یەکگرتوو ڕەتیدەکاتەوە ئەو کەسەی لە کۆیە پارەی هاوڵاتیانی بردووە ئەندامی ئەوان بێت و دەڵێت راستیش نییە ئەندامی سەرکردایەتیان پارەی دابێت بەو کەسە. 

دوای ئەوەی کەسێک بڕی سێ ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیانی لە شارۆچکەی کۆیە برد و هەڵهات، هەندێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕایانگەیاند، ئەو کەسە ئەندامی یەکگرتوو بووە و ئەندامێکی سەرکردایەتیشیان پارەی داوە بەو کەسە

مەڵبەندی کۆیەیی یەکگرتووی ئیسلامی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ئەو کارەی کراوە کە گوایە کەسێک لەشاری کۆیە پارەی بردوە و باس دەکرێت لەهەندێک پەیج و ئەکاونت و سۆشیال میدیا ئەگەر ڕاست بێت و پشت ڕاست بکرێتەوە بەهەموو شێوەیەک کارێکی نامڕۆڤانەو نارێک و قێزەونەو بەتوندی ئیدانەو سەرکۆنەی دەکەین. ئەو کارانە دوورن لەکەڵتوری کوردەواری و دینداری و کۆییانەو دەشتی کۆیە.

مەڵبەندی ۱٦ ی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بارەی ئەوەی ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبەکەشیان پارەی داوەتە ئەو کەسە ئاماژەی بەوەکردووە “وەک تێدابوونی سەرکردەیەکی یەکگرتوو لەشاری کۆیە بەهەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوەو دورە لەڕاستی”.

لە بارەی ئەوەی ئەو کەسە ئەندامی حزبەکەی ئەوان بووە مەڵبەندی یەکگرتوو دەڵێت: دوورە لەڕاستیەوە. بەهیچ شێوەیەک یەکگرتوو نەبووە و بەیەک ووشەش باسی یەکگرتوو و دیفاع لەیەکگرتووی نەکردوە لەهەموو ژیانی بەڵکو بانگەشە بۆ شتی تر دەکات. بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە خەڵک ئاگای لەپارەو سەروەت و سامانی خۆی بێت و هەر مامەڵەیەکی کرد ئەوا بەشێوەیەکی یاسایی بیکات .

ڕونیشی کردووەتەوە “مافی یاسایی خۆمان بەکاردێنین بە تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی هەر خەڵک و پەیج و ئەکاونتێک کە هەوڵ بدات هەواڵی درۆو چەواشەکاری دژی یەکگرتوو پەخش بکات و هەوڵی ناوزڕاندن بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button